Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 14:28

باندێكی‌ شه‌ش كه‌سی‌ ده‌ستگیركران كه‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ریان پێبووه‌

کوردستان TV
100%


مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ كوردساتی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان به‌هاوكاری‌ نوسینگه‌كانی‌ ڕۆژهه‌ڵات‌و ڕۆژئاوای‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان باندێكی‌ شه‌ش كه‌سییان ده‌ستگیركرد كه‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ریان پێبووه‌.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ گه‌یشته‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس له‌سه‌ر شه‌ش تۆمه‌تبار كه‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ریان پێ بووه‌و له‌شێوه‌ی‌ باندا كاریانكردووه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانرا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ كوردساتی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان به‌هاوكاری‌ نوسینگه‌كانی‌ ڕۆژهه‌ڵات‌و ڕۆژئاوای‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان ده‌ستگیربكرێن.
پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌رو چه‌كێك له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌و كه‌لوپه‌لی‌ به‌كارهێنانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌رو چه‌ند موبایل‌و كه‌لوپه‌لێكی‌ دیكه‌دا.
له‌ئێستادا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تبار (ر، ر، ع - ر، س، ح - هـ، م، م - پ، ئـ، ق - ك، هـ، ع - د، ن، م) به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 30 له‌یاسای‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.