Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 14:32

لە ھەشت پارێزگای عێراق بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەکرێت

کوردستان TV
100%


دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبەی سێشەممە 19ی تەمووزی 2022، پلەکانی گەرما لە ھەشت پارێزگا، بگاتە 50 پلەی سەدی.

دەستەی کەشناسیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، رەوشی کەشوھەوای تا رۆژی ھەینی 22 تەمووزی 2022ی بڵاو کردەوە و تیایدا رایگەیاندووە کە کەشوھەوا لە ناوەڕاست و باشوور ساماڵ و گەرم دەبێت و لە  شاره‌كانی دیكه‌ ساماڵ دەبێت.

راشیگەیاندووە کە پێشینی دەکرێت سبەی سێشەممە پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی کەربەلا، واست، نەجەف ، قادسیە، میسان، ناسریە، موسەننا و بەسرە بگاتە 50 پلە، بەڵام پلەکانی گەرما لە شاره‌كانی دیكه‌، دابەزین تۆمار دەکات.

باسی لەوەش کردووە کە کەشوھەوای رۆژی چوارشەممە 20ی تەمووزی 2022 لە ناوەڕاست و  شاره‌كانی دیكه‌ ساماڵ دەبێت، ھاوکات کەشوھەوا لە باشوور ساماڵ و گەرم دەبێت.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە کەشوھەوای رۆژی پێنجشەممە 21ی تەمووزی 2022 لە ناوەڕاست و  شاره‌كانی دیكه‌ ساماڵ دەبێت، بەڵام کەشوھەوا لە باشوور ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرمایش بەرزدەبنەوە.

راشیگەیاندووە کە کەشوھەوای رۆژی ھەینی 22ی تەمووزی 2022 لە ناوەڕاست و شاره‌كانی دیكه‌ ساماڵ دەبێت، ھاوکات کەشوھەوا لە باشوور ساماڵ و گەرم دەبێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.