له‌میركاتۆی هاوینه، یانه‌ی یانەی مانچستەر یونایتد بە فەرمی رایگەیاند، لەگەڵ یانەی ئەیاکس ئه‌مستردامی هۆله‌ندی گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی یاریزان لیساندرۆ مارتینێزی بەرگریکاری ئەرژەنتینی.
شه‌یتانه سووره‌كان به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ ركابه‌ریه‌كانی وه‌رزی داهاتوو ده‌ستی به‌جمۆجۆل كردوه بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شه‌یتانه سووره‌كان ئه‌م یاریزانه ئه‌رژه‌نتینیه ته‌مه‌ن بیست و چوار ساڵانه‌ی له‌یانه‌ی ئه‌یاكس كرده ئامانج و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا.
به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد تا حوزه‌یرانی دوو هه‌زارو بیست‌و حه‌وته له‌گه‌ڵ بژارده‌ی یه‌ك ساڵ درێژكردنه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر بری په‌نجاو پێنج ملیۆن یۆرۆ، مارتینیز له‌م ساڵانه‌ی دواییدا توانیویه‌تی ئاستێكی باش له‌گه‌ڵ یانه هۆله‌ندیه‌كه پێشكه‌ش بكات، مارتینز له‌كه‌ڵ ئه‌یاكس سه‌دو بیست یاری ئه‌نجام داوه، هه‌روه‌ها توانیویه‌تی شه‌ش گۆڵ تۆمار بكاتوو و شه‌ش گۆلیش بۆ هاورێكانی دروست بكات.
مانچستەر یونایتد: لەگەڵ ئەیاکس گەیشتینه رێککەوتن بۆ گواستنەوەی لیساندرۆ مارتینێزی بەرگریکار بۆ ریزه‌كانی تیپمان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.