ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ دووشه‌م په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌لایه‌ن حزبی ده‌عوه و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه نووری مالیكی، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه.
موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: جێگه‌ی سه‌رسڕمانه له‌لایه‌ن حزبی ده‌عوه كه حزبێكی سه‌دری و شیعییه هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن گه‌وره‌كه‌یانه‌وه كه نوری مالیكییه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم لێ بكرێ.
ڕاشیگه‌یاند: لێره‌وه داوا له سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌ی فڕاكسیۆنه هاوپه‌یمانه‌كانی و هه‌روه‌ها پیاوانی گه‌وره‌ی عه‌شیره‌ت ده‌كه‌م ئیدانه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه بكه‌ن بۆ داگیرسانه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌م فیتنه‌یه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: نوری مالیكی تۆمه‌تباری كردووم به به‌كرێگیراوی ئیسڕائیل و كوشتنی هاووڵاتییانی عێراقی، له‌كاتێكدا من له ڕابردوودا تا ئێستا ڕه‌شتنی خوێنی هه‌موو عێراقییه‌كم به نووری مالیكییه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تكردۆته‌وه.
موقته‌دا سه‌در له تویته‌كه‌دا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: نه‌ك هه‌ر ته‌نیا ئه‌وه‌نده، به‌ڵكو ئه‌و پێشێلكاری به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقی كردووه و حه‌شدی شه‌عبی به ترسنۆك و هه‌ڵگیرسانی فیتنه‌وه و شه‌ڕی براكوژی له‌نێو شیعه تۆمه‌تباری كردووه، جگه له‌وه‌ش جه‌ختی كردۆته‌وه كه ئه‌و له داهاتوودا هێرش ده‌كاته سه‌ر مه‌رجه‌عه ئاینییه‌كانیش.
ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌و له‌به‌رده‌م خوا و گه‌لی عێراق سوێند ده‌خوات به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆی له هه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ئه‌نجامدانێكی هه‌ر توندوتیژییه‌ك به‌رامبه‌ر به ئه‌و ( مه‌به‌ستی نوری مالیكییه) دووره‌په‌رێز ده‌گرێ. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ڕه‌نگه لایه‌نی سێیه‌م بۆ هه‌ڵگیرسانی فیتنه ئه‌و كاره بكات.
گوتیشی: بۆیه لێره‌دا ئامۆژگاری نووری مالیكی ده‌كه‌م واز له كاری سیاسی بێنێ و داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بكات یاخود خۆی ڕاده‌ستی دادگاكان بكات كه ڕه‌نگه ئه‌وه وه‌ك ته‌وبه‌یه‌ك له‌لایه‌ن خوا و گه‌لی عێراق قبووڵ بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه نووری مالیكی بۆ له‌مه‌ودوا به‌م جۆره هزر و بیركردنه‌وانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ڕابه‌رایه‌تی گه‌لی عێراق بكات.
له كۆتاییشدا سه‌رسڕمانی خۆی نیشان دا كه نووری مالیكی به‌بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌م هه‌موو جۆره تۆمه‌تانه‌ی بۆ ئه‌و و سه‌درییه‌كان هه‌ڵبه‌ستووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.