سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌می له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فڕاكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند كه به مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كاندێكی كورد بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م له ڕۆژی پێنجشه‌می داهاتوو ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فڕاكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان ئه‌نجام دا، بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان و ته‌واوكردنی شایسته ده‌ستوورییه‌كان و پێشكه‌شكردنی پڕۆژەیاساکان لە ماوەی ئێستای یاساداناندا.
ڕاشیگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێكی گرینگ ده‌ركران كه کاریگەرییان لەسەر هاووڵاتییان و پێداویستییەکانیان هەیە، بەپێی خشتەی هاوپێچی بەیاننامەکە له‌گه‌ڵ تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان كه هاوتەریب بێت لەگەڵ پێداویستی و تەحەددیاتی قۆناغەکە.
له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا هه‌روه‌ها هاتووه: له‌سه‌ر داوای جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران شاخه‌وان عه‌بدوڵا و هه‌روه‌ها هێزه كوردییه‌كان و له‌پێناو پێدانی كاتی زیاتر بۆ لێكتێگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن، بڕیار درا به ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی فڕاكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له ڕۆژی پێنجشه‌می داهاتوو تا ئه‌و كاته‌ی هێزه كوردییه‌كان ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن سه‌باره‌ت به كاندیدی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
هه‌روه‌ها جه‌ختیش كرایه‌وه كه ده‌ستپێكردنی وه‌رزی دووه‌می دانیشتنه‌كانی یاسادانان له ساڵی یه‌كه‌مدا له هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست پێ بكه‌ن به ئه‌نجامدانی 8 دانیشتن له هه‌ر مانگێكدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.