ئه‌مڕۆ دووشه‌م له ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێك له‌نێو ڕووبارێك له وڵاتی پاكستان، 50 كه‌س بوونه قوربانی.
حكوومه‌تی پاكستان ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌م له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری، به‌له‌مێك كه زیاتر له 100 كه‌سی نزیكی زاوای هه‌ڵگرتبوو، وه‌رگه‌ڕا و كه‌وته نێو ڕووباری سه‌ند له پارێزگای سادق ئاباد له ناوه‌ڕاستی پاكستان.
ڕاشیگه‌یاند: زۆربه‌ی سه‌رنشینانی به‌له‌مه‌كه ئافره‌ت بوون، تا ئێستاش ته‌رمی 20 له سه‌رنشینانی پاسه‌كه دۆزراونه‌ته‌وه و 30 كه‌سی تریش بێ سه‌روشوێنن.
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی پاكستان توانیویانه 90 له سه‌رنشینی به‌له‌مه‌كه كه كه‌وتبوونه نێو ڕووباره‌وه ڕزگار بكه‌ن، زۆربه‌ی ڕزگاركراوه‌كانیش ئافره‌ت و منداڵن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.