وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند كە واشنتۆن و هاوپەیمانەكانی سزای نوێ بەسەر تاران دەسەپێنن " ئەگەر فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بگەیەنێتە ڕووسیا.
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا گوتی: نیگەرانی خۆمان لە دابینكردنی تەكنەلۆژیای فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە ئێرانەوە بۆ ڕووسیا دەربڕیوە، هەروەها بەردەوام دەبین لە چاودێریكردنی دۆخەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەموو سزاكانی ئێمە (لەسەر تاران) هێشتا لە كاردان و هەر ئۆپەراسیۆنێكی لەم جۆرە دەبێتە هۆی گەمارۆی نوێ .
پێشتریش ئیدارەی جۆ بایدن ،سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو، "ئێران پلانی هەیە چەند سەد فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بگوازێتەوە بۆ رووسیا، لەنێویاندا فڕۆكەی جەنگی.
واشنتۆن هەڕەشەی سەپاندنی سزای زیاتر بە سەر تاراندا دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.