Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 12:15

رووفاتی 100 جینۆسایدکراوی بارزانی دەگەڕێندرێتەوە ھەرێمی كوردستان

کوردستان TV
100%


 بڕیارە رووفاتی  100  جینۆسایدکراوی بارزانی بگەڕێندرێنەوە کوردستان و بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانیش  رایده‌گه‌ێنێت، مەراسمێک بۆ ھێنانەوەی رووفاتی بارزانییەکان بەڕێوەدەچێت.

حاکم عادل، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: بڕیارە رۆژی 30ی ئەم مانگە رووفاتی 100 جینۆسایدکراوی بارزانی لە باشووری عێراقەوە بگەڕێندرێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و دواتر لە زێدی خۆیان ئەسپاردەی خاکی پیرۆزی کوردستان بکرێن.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ده‌شڵێت: مەراسیمێک بۆ ھێنانەوەی رووفاتی بارزانییەکان رێکدەخرێت و تێدا لایەنە پەیوەندارەکان و ھەرسێ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بەشداری دەکەن دواتر بەڕێدەکرێن بۆ دەڤەری بازران.

رۆژی 31ی7ی1983، رژێمی بەعسی لەناوچوو لە ھەڵمەتێکی دڕندانەی دژ بە ھەموو بەھایەکی مرۆڤایەتی لە کۆمەڵگەکانی قوشتەپە و بەحرکە و ھەریر و دیانە ھەشت ھەزار ھاووڵاتی سڤیلی ئەنفالکرد و دواتر لە بیابانەکانی عێراق زیندە بەچاڵکران.

ھاوکات رێبوار بارزانی، بەڕێوەبەری شەھید و ئەنفالکراوانی بارزان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: تا ئێستا زیاتر لە 500 رووفاتی بارزانیەکان گەڕێندراونەتەوە خاکی باب و باپیران و ھەوڵەکان بۆ دۆزینەوە و ھێنانەوە ھەموو رووفاتەکان دەدرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.