Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:25

لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیری 18ئافرەت خنكان

سروشتی كۆمەڵگای پاكستان،ئافرەت لە فێربوونی مەلەكردن بێهیوا دەكات
کوردستان TV
100%

دەسەڵاتدارانی پاكستان ڕایانگەیاند، ڕۆژی دووشەممە بەلەمێك كە 100 كەسی هەڵگرتبوو، بەرەو ئاهەنگێكی هاوسەرگیری دەڕۆیشتن، لە ڕووباری ئیندوسدا نوقم بووە و بەهۆیەوە لانیكەم 18 ئافرەت گیانیان لەدەستداوە، لە كاتێكدا تا ئێستا دەیان كەس بێسەروشوێنن.
لەوبارەیەوە رانا كاشیف مەحموود، گوتەبێژی ئیدارەی قەزای سەدیقەباد رایگەیاند، رووداوەكە بووەتە هۆی خنكانی 18 ئافرەت ، هاوكات 25-30 كەس رزگاریان بووە دوای ئەوەی لەلایەن ئەو دانیشتووانانەی لە كەناری رووبارەكە دەژین رزگاركراون. 
ئاماژەی بەوەشكرد، تیمەكانی فریاكەوتن بەردەوامن لە گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەكاندا.
لای خۆیەوە پۆلیسێك بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، زۆرینەی ئەوانەی خنكاون ئافرەتن ، چونكە زۆربەی پیاوان لە مەلەكردندا باشن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەری زۆرە ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزببێتەوە.
زۆرجار خەڵكی گوندنشین لە پاكستان بەلەم بەكاردەهێنن بۆ گواستنەوە، چونكە هەرزانترە لە گواستنەوەی رێگاوبان.
بەڵام سروشتی كۆمەڵگای پاكستان، ژنان لە فێربوونی مەلەكردن بێهیوا دەكات.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.