پزیشکێکی کوردی شاری سلێمانی توانی لەسەر ئاستی عێراق بڕوانامەیەکی دەگمەن لە وڵاتی بەریتانیا بەدەست بهێنێ.
پزیشکێکی كورد بەناوی دکتۆر گۆران فریاد لەوڵاتی بەریتانیا توانی بۆیەکەم جار لەسەرئاستی عێراق بە پلەی یەکەم بڕوانامەی ماستهر له بواری (پسپۆڕییهتی نهشتهرگهری چاندنی گورچیلە MCs)ـی لە بەریتانیا بهدهست بهێنێ
دکتۆر گۆران فریاد دانیشتوی شاری سلێمانیەو 15 ساڵە لەبواری نەشتەرگەری گورچیلەو وەک ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەری چاندنی گورچیلە و ئەندامەکان کاردەکات و ماوەی خوێندنەکەی بۆ ئەم بڕوانامەیە 4 ساڵی خایاند. هەروەها پسپۆرە لەبواری نەشتەرگەری یورۆلۆجی و چاندنی گورچیلەو پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڵدان و پڕۆستات
ئاراس ستار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.