Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:47

تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی ماربورگ دەتوانێت لە ماوەی 3 ڕۆژدا كەسێكی تووشبوو بكوژێت

کوردستان TV
100%

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی نیگەرانی قووڵی خۆی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ماربورگ لە ئاستی جیهاندا دەربڕی و جەختی لەوە كردەوە كە ڤایرۆسەكە توانای كوشتنی كەسی تووشبووی هەیە لە ماوەی 3 ڕۆژدا.
وتەبێژی ڕێكخراوەكە گوتیشی:،دەرفەتی رزگاربوون لە ماربۆرگ زیاد دەبێت ،ئەگەر خەڵك ڕێكارەكانی خۆپارێزی پەیڕەو بكەن.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، مەترسیدارترین نیشانەی ڤایرۆسی ماربورگ گەیشتنە بە تای خوێنبەربوون.
جێگای ئاماژەیە كە لە غانا دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان بەم نەخۆشییە تۆماركراوە، ئەمەش ترسی لە سەرانسەری جیهاندا دروستكرد، دوای ئەوەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی یەكەم بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكەی لەوێ ڕاگەیاند.
ئەم نەخۆشییە تای خوێنبەربوونێكی زۆر درمییە و لە هەمان خێزانی ئیبۆلایە ، لە ڕێگەی شەمشەمەكوێرەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و هەروەها لە نێوان مرۆڤەكاندا لە ڕێگەی بەركەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ شلەی جەستەی كەسانی تووشبوو دەگوازرێتەوە .
شایانی باسە هیچ ڤاكسینێك و چارەسەرێكی تایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم نەخۆشییە نییە، بەڵام توێژینەوەی ئیكۆلۆژی بۆ دیاریكردنی كۆگای سروشتی هەردوو ماربورگ و ئیبۆلا ئەنجام دەدرێت.
شایانی باسە ئەم نەخۆشییە بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1967 ئاشكرا بوو كاتێك بڵاو بووەوە بۆ دوو ناوەند كە دەكەونە شاری ماربورگی ئەڵمانیا و بەلگراد كە كۆماری یوگۆسلاڤیای پێشوو بوو.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.