Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:25

پلەكانی گەرما لە بەریتانیا دەگاتە 40 پلەی سەدی

کوردستان TV
100%

پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ سێشەممە پلەكانی گەرما لە بەریتانیا بۆ یەكەمجار لە مێژووی ئەو وڵاتەدا بگاتە 40 پلەی سەدی، ئەمەش لەكاتێكدایە شەپۆلێكی گەرما رووی لە رۆژئاوای ئەوروپا دەكات و بەهۆیەوە ئاگر لە دارستانەكان بە تایبەت لە باشووری رۆژئاوای فەرەنسا روودەدات.
ئەمە دووەم شەپۆلی گەرمایە كە لە ماوەی مانگێكدا ڕوو لە ئەوروپا بكات، لەگەڵ ئاگركەوتنەوە توندوتیژەكانی نیمچە دوورگەی ئیبەری و فەرەنسا، بەپێی زانایان، بڵاوبوونەوەی شەپۆلەكانی گەرما دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی گەرمبوونی كەشوهەوایە.
ئەو شەپۆلە گەرمییە توندەی كە هێشتا فەرەنسا بەدەستیەوە دەناڵێنێت ، گەیشتۆتە بەریتانیا و پێشبینی دەكرێت پلەی گەرمی بە شێوەیەكی بێ وێنە لە ئاستی 40 پلەی سەدی تێپەڕێنێت. ئاستی پێوانەیی پێشووتر لە بەریتانیا دەگەڕێتەوە بۆ 25ی تەمموزی 2019 و گەیشتووەتە 38.7 پلەی سەدی.
ڕۆژی دووشەممە لە ڕۆژهەڵاتی ئینگلتەرا پلەی گەرمی 38.1 پلەی سەدی تۆماركردووە كە بەرزترین پلەی گەرمای ئەمساڵە و سێیەم پلەیە لە بەریتانیا تۆماركراوە. پلەكانی گەرما لە وێڵز 37.1 پلەی سیلیزی تۆماركرد و لە لەندەن پلەی گەرما گەیشتە 37.5 پلە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.