یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئه‌ستێره سویدیه‌كه‌ی بۆ وه‌رزێكی دیكه درێژكرده‌وه.
له‌مباره‌وه ئیداره‌ی میلان له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ڕایگه‌یاند كه ئیبراهیمۆڤیچی بۆ وه‌رزی داهاتووش هه‌ر له ڕیزی تیپه‌كه‌یان به درێسی ژماره یازده به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسیش مووچه‌ی ساڵانه‌ی یاریزانه‌كه له‌م وه‌رزه‌دا یه‌ك ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار یۆرۆ ده‌بێت.
ئه‌م ئه‌ستێره سویدیه دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری له ئه‌ژنۆی بۆ كرا‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نزیكه‌ی پێنج مانگی دیكه له یاریگاكان دووربكه‌وێته‌وه‌و بڕیاروایه دوای یاریه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست و دووی قه‌ته‌ر بگه‌ڕێته‌وه ڕیزی ڕۆسۆنێری.
ئیبراهیمۆڤیچی ته‌مه‌ن چل و یه‌ك ساڵ له سه‌ره‌تای ساڵی دووهه‌زاروبیست له یانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس گالاگسی ئه‌مه‌ریكیه‌وه په‌یوه‌ندی به میلان كرد، پێشتریش له ڕیزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی مالمۆ و ئه‌یاكس ئه‌مستردام و یوڤێنتوس و ئینته‌رمیلان و بارسێلۆناو پاریس سانجێرمان و مانچسته‌ریونایتد یاری كردووه.
میلان گرێبه‌ستی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئه‌ستێره سویدیه‌كه‌ی بۆ وه‌رزێكی دیكه درێژكرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.