Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 12:21

لە توركیا بەهۆی ناسەقامگیری نرخی لیرە چەندین كۆمپانیا مایەپووچ بوون

کوردستان TV
100%

بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێكاری، هەژاری و ئاستی هەڵاوسان، ئەمە جگە لە ناسەقامگیری نرخی لیرەی توركی بەرامبەر بە دراوە بیانییەكان، بووەتە هۆی مایەپووچبوونی چەندین كۆمپانیا.
لە پاشخانی ئەو قەیرانە ئابوورییەی كە ساڵانێكە ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی بووەتەوە، لەگەڵ بەرزترین ئاستیدا ڕێژەی بێكاری و هەژاری و ئاستی هەڵاوسان جگە لە ناسەقامگیری نرخی لیرەی توركی بەرامبەر بە دراوە بیانییەكان، لێدوانەكانی بەرپرسێكی باڵای پارتی سەرەكی ئۆپۆزسیۆنی توركیا ، پارتی گەلی كۆماری، مشتومڕی بەرفراوانی لێكەوتەوە، دوای ئەوەی مایەپووچ بوونی ژمارەیەكی زۆر لە خاوەن كارەكانی ئاشكرا كرد 
عەلی ئاغبابا، جێگری كەمال كلیچدارئۆغڵو، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری ئاماژەی بە كەمبوونەوەی چالاكییە بازرگانییەكانی ئەو وڵاتە كرد، ئەوەش دوای زیاتر لە چوار ساڵ لە هەڵوەشاندنەوەی سیستمی حكوومەتی پەرلەمانی لەو وڵاتە.
بە گوتەی جێگری سەرۆكی پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەكی توركیا، لە ساڵی 2018 تا كۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ نزیكەی 479 هەزار و 736 فرۆشگا لە توركیا مایەپووچ بوون. 
گوتیشی:: ئەم ژمارە شۆككەرانە پشتڕاستی ئەوە دەكەنەوە كە قەیرانی ئابووری لەو وڵاتە گۆڕاوە بۆ ناڕەحەتییەكی گەورە كە ناتوانرێت رێگری لێبكرێت.
لەوبارەیەوە شارەزایەكی ئابووری توركیا دووپاتی كردەوە كە "لە ساڵی 2018ەوە ئەو وڵاتە رووبەڕووی كێشەی ئابووری گەورە بووەتەوە، ئەمەش هەمان كێشەیە كە ژمارەیەكی زۆری كۆمپانیا و دامەزراوە بازرگانییەكان رووبەڕووی بوونەوە.
جونیت ئەكمان، شرۆڤەكاری ئابووری بۆ ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە، ئاماژەی بەوەدا كە ئابووری توركیا پێش ئەوەی سیستەمی حكومەت لە سەرۆكایەتییەوە بگۆڕێت بۆ پەرلەمانی، ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بووەتەوە.
 هەروەها عەلی ئاغبابا ئاشكرای كردووە كە تەنیا لە ماوەی نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا 58 هەزار بازرگان مایەپووچ بوون ، هەروەها خاوەنی 10 هەزار و 826 فرۆشگا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو مایەپووچ بوون، ئەمەش بە بەراورد بە مانگی ئایار بەڕێژەی 30% زیادی كردووە، كە 8 هەزار و 322 خاوەن فرۆشگا ئیفلاسیان بەخۆیەوە بینیوە.
عەلی ئاغبابا ،  پێی وابوو كە "رێژەی مایەپووچ بوون گەیشتووەتە ئاستێكی ترسناك"، ئاماژە بەوەش دەكات كە دواجار ئابووری وڵاتەكە ئیفلیج دەكات، بەتایبەتی لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان و هەژاری و دابەزینی بەرچاوی لیرەی توركی بەرامبەر بە دراوە بیانییەكان.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.