سادیۆ مانێی سه‌نیگالی و ئه‌ستێره‌ی نوێی هێڵی هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن ڕایگه‌یاند كه بۆ بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نازناوه‌كان په‌یوه‌ندی به تیپه باڤاریه‌كه كردووه.
مانێ به تۆڕی ده‌نگوباسی ئێس ئێن تیڤی ڕاگه‌یاند كه پێشتر گه‌شتی شاری میونشنی كردووه‌و ئه‌و شاره‌ی زۆر خۆشده‌وێت، ئێستاش به‌خته‌وه‌ره به‌وه‌ی هاتۆته ڕیزی بایرن میونشن و بۆته به‌شێك له پێكهاته‌ی ئه‌و یانه به‌ناوبانگه.
هێرشبه‌ره سه‌نیگالیه‌كه گوتیشی، هه‌موو یاریزانێك ئامانجی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ئامانج و خه‌ونی گه‌وره‌ی منیش ئه‌وه‌یه كه سه‌رجه‌م نازناوه‌كان له ڕیزی بایرن به‌ده‌ست بێنم ئه‌مه‌ش مه‌حاڵ نیه له‌به‌رئه‌وه‌ی هاتوومه‌ته ڕیزی یه‌كێك له یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپاو جیهان، سادیۆ مانێی ته‌مه‌ن سیی ساڵ مانگی پێشوو به گرێبه‌ستێك به بڕی سیی و دوو ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له یانه‌ی لیڤه‌رپوله‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بایرن میونشن كرد‌و درێسی ژماره حه‌ڤده له ڕیزی تیپه نوێیه‌كه‌ی ده‌پۆشێت.
ئه‌م ئه‌ستێره سه‌نیگالیه له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی یاریكردنی له ڕیزی لیڤه‌رپول چه‌ندین نازناوی له ئاستی ئینگلته‌راو ئه‌وروپاو جیهان به‌ده‌ستهێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.