سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت، ھەوڵدەدەین تا ھەفتەی داھاتوو کارەکانمان بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی 20 ھەزار شوقە لە ھەرێمی کوردستان تەواو بێت و لە سەرەتای مانگی داھاتوو دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت، کە ھەوڵدەدەین زیاتر لە 20 ھەزار شوقە دروستبکرێت، بۆ ئەوەی ھاووڵاتیەکی زیاتر لێی سودمەند بێت.
دکتۆر محەمەد شوکری، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: ئێمە لە قۆناغی دابینکردنی زەویداین و ئەو قۆناغە لە ھەندێک شوێن زەوی دابینکراوە و لە ھەندێک شوێنیش ئۆفەری خۆمان داوەتە وەبەرھێنەران کێ باشترین پێشکەش دەکات کە ئەوە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانە و پرسی جیاکردنەوەی شوقەکان 80 مەتری و100 مەتری و 120 مەتری کە بۆ ھەر قەزا و ناحیەیهک چەندبێت و بەردەوام کاری بۆ دەکەین بۆ ئەوەی تا ھەفتەی داھاتوو ئۆفەری وەبەرھێنەران وەرگرین و زەویش تەرخان بکەین و سەرەتای مانگی ھەشت دەست بە جێبەجێکردنی پرۆسەکە بکەین.
دکتۆر محەمەد شوکری گوتیشی: ھەماھەنگیمان لەگەڵ دەستەی ئامار کردووە بزانین لە ھەر قەزا و ناوچەیهك چەندیان بەردەکەوێت ھەوڵیش دەدەین شوقەی زیاتر دروستبکرێت، بۆیە ھەوڵدەدەین کە زیاتر لە20 ھەزار شوقە دروست بکەین کە خەڵکێکی زیاتر سودمەند بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.