بەنوێنەرایەتی جەنابی سەرۆك بارزانی، هەڤاڵ مەحمود محەمەد ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەردانی قونسوڵخانەی وڵاتی ژاپۆنی لە هەولێر كرد و لەلایەن میكیهیرۆ ئاراكاوا،ی سەرقونسوڵەوە پێشوازی گەرمی لێكرا.
لە سەردانەكەیدا هەڤاڵ مەحمود محەمەد پرسەنامەی جەنابی سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستانی بە سەرقونسوڵ و حكومەت و گەلی ژاپۆن راگەیاند بەبۆنەی تیرۆركردنی (شینزۆ ئابێ) سەرۆك وەزیرانی پێشووی وڵاتی ژاپۆن.
لەبەرامبەردا (میكیهیرۆ ئاراكاوا) سوپاس و پێزانینی خۆی و گەلی ژاپۆنی ئاراستەی جەنابی سەرۆك و گەلی كوردستان كرد و پەیوەندی و دۆستایەتی ژاپۆن و كوردستانی بەرزنرخاند.
پرسەنامەی سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان بە سەرقونسوڵ و حكومەت و گەلی ژاپۆن راگەیەندرا

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.