Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 10:31

پارێزگارى هەولێر جەخت لەخستنەڕووى ئاسانکاریی و خزمەتکردنى زیاترى جوتیاران دەکاتەوە

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 2022.7.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بەیاوەرى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و سەرۆکى بەبازاڕکردنى گەنم و شێخ نەوزاد، بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى و هێمن موراد، بەڕێوەبەرى گشتیى کشتوکاڵى هەولێر و بەڕێوەبەرى چاودێرى بازرگانى، سەردانى بەڕێوەبەرایەتى دانەوێڵەى هەولێر(سایلۆ)ى هەولێرى کرد.
پارێزگارى هەولێر لەسەردانەکەیدا لە نزیکەوە لەچۆنیەتى پڕۆسەى بەبازاڕکردنى گەنمى جوتیارانى کۆڵییەوە کەساڵانە بەهەماهەنگى نێوان وەزراەتى بازرگانى عێراقى فیدراڵ و وەزراەتى کشتوکاڵى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەڕێوەدەچێت. لەوبارەیەشەوە جەختى لەخستنەڕووى ئاسانکارییەکان و خزمەتکردنى زیاترى جوتیاران کردەوە، کە توێژێکى هەرەگرنگى کۆمەلگان و سالانە زەحمەتى و ئەرکى زۆر بۆ دوورنەوەى باشترین بەرهەمى دانەوێڵە دەچێژن.
شایەنى ئاماژە بۆکردنە، ئەمساڵ تائێستا لەسایلۆى هەولێر (88,894,120) تەن لە گەنمى جوتیارانى هەولێر وەرگیراوە و نرخى هەر تەنێکیش بەبڕى(850,000) هەزار دینار بووە، لەوبارەیەشەوە هێمن قادر، جیگرى پارێزگارى هەولێر و سەرۆکى بەبازاڕکردنى گەنم دووپاتى کردەوە کە ڕێژەیەک لەپارەى فرۆشى گەنمى جوتیاران هاتووە و چاوەڕێ دەکرێت بڕێکى دیکەش لەپارەى گەنمى جوتیاران بگاتە شارى هەولێر و دواتر پڕۆسەى دابەشکردنى بەسەر جوتیاران دیارى دەکرێت.
جێگرى پارێزگارى هەولێر، جەختى لەوەشکردەوە جۆرى گەنمى ئەمساڵى جوتیاران بەبەراورد لەگەڵ ساڵى ڕابردوو لەجۆرى باشەکە بووە، هاوکات بڕى ئەو گەنمەشى ئەمساڵ وەرگیراوە بەبەراورد لەگەڵ ساڵى پار دوو هێندە بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.