Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 10:11

پرسەنامەی سەرۆك بارزانی بە سەر قونسوڵ و حكومەت و گەلی ژاپۆن راگەیەندرا

کوردستان TV
100%

بەنوێنەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی، هەڤاڵ (مەحمود محەمەد) ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەردانی قونسوڵخانەی وڵاتی ژاپۆنی لە هەولێر کرد و لەلایەن  (میکیهیرۆ ئاراکاوا)ی سەرقونسوڵەوە پێشوازی گەرمی لێکرا.
‏‎
لە سەردانەکەیدا هەڤاڵ مەحمود محەمەد، پرسەنامەی جەنابی سەرۆک بارزانی بە سەرقونسوڵ و حکومەت و گەلی ژاپۆن راگەیاند بەبۆنەی تیرۆرکردنی (شینزۆ ئابێ) سەرۆک وەزیرانی پێشووی وڵاتی ژاپۆن.

لەبەرامبەردا (میکیهیرۆ ئاراکاوا) سوپاس و پێزانینی خۆی و گەلی ژاپۆنی ئاراستەی جەنابی سەرۆک و گەلی کوردستان کرد و پەیوەندی و دۆستایەتی ژاپۆن و کوردستانی بەرزنرخاند.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.