Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 10:27

سه‌رۆك بارزانی و باڵیۆزی فەڕەنسا دوا پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق و پێكهێنانی حكوومەتی تازەیان تاوتوێكرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەكات
کوردستان TV
100%

ڕۆژی سێشەممە 19ـی تەمموزی2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئێریك شوڤالییێ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا كە ئۆلیڤییە دێکۆتینی كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی حكوومەتی تازە تاوتوێ كران.
هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی شنگال و گوزەرانی ئاوارەكان و پێویستیی جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ئاییندەی كورد لە سووریا و نیگەرانییەكان لەمەڕ ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازیی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان خرانەڕوو.
هەر لەو دیدارەدا وێڕای ئاماژەپێدان بە دوایین گفتوگۆی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆك ماكڕۆن، جەخت لە بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان حكوومەتی فەڕەنسا و حكوومەتی هەرێم كرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.