زۆربه‌مان د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین له وه‌رزی هاویندا ، كێشمان زیاد ده‌كات و ڕه‌نگه زیاده خۆریش نه‌كه‌ین ، د. كامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی -پسپۆڕی زانستی خۆراك كۆمه‌ڵێك هۆكار ده‌ست نیشان ده‌كات له‌خواره‌وه ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ین:
* خواردنی بڕێكی زۆر دۆندرمه و سارده‌مه‌نی : نیو قاپ دۆندرمه بڕی ( ۲۳۰ كالۆری ) تێدایه ، به كرێم و قاوه بڕی ( ۷۳۰ كالۆری ) تێدایه ؛ ئه‌مه‌ش بڕێكی زۆره بۆ نموونه یه‌ك سه‌عات ڕاكردنی خێرا و به‌رده‌وام پێویسته بۆ سووتاندنی بڕی ( ٦۰۰ كالۆری ) ۰
* زۆر خواردنه‌وه‌ی بیبسی و كۆلا و خواردنه‌وه گازیه‌كان : چونكه ده‌وڵه‌مه‌ندن به وزه ؛ ته‌نانه‌ت بیبسی و كۆلای دایت كه وزه‌یان تێدا نیه ده‌بنه هۆی قه‌ڵه‌وی ۰
* زۆر خواردنی فاست فوود : وه‌ك گه‌س و هه‌مبه‌رگر و بیتزا ؛ هه‌روه‌ها زیاتر بوونی خواردن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ له چێشتخانه و ڕێستوڕانته‌كان كه خواردنه‌كانیان به‌شی زۆری چه‌وره و به تایبه‌ت كه چوونه ده‌ره‌وه‌كان له هاوین دا هه‌مووی دده‌خرێته شه‌وه‌وه به هۆی گه‌رماوه ۰
* زۆر خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت و ئاوی میوه‌ی فرێش : كه بڕێكی زۆر وه‌زه‌یان تێدایه و ڕیشاڵیان تێدا نیه و نیوه‌ی ڤیتامین و كانزا و مادده دژه ئۆكساندنه‌كانی تێدا نه‌ماوه ۰
* وه‌رزش نه‌كردن و كه‌م بوونه‌وه‌ی جووڵه و ڕویشتن به پێ و دانیشتن و به سه‌ر بردنی كاتێكی زۆر به دیار ئه‌نته‌رنێت و مۆبایڵ و یاریه ئه‌لكترۆنیه‌كان ۰
* شه‌ونخوونی به‌رده‌وام و تێك چوونی خه‌و : یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی زۆری كێش له ئێستادا و پێشتر بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.