Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:22

ئه‌مڕۆ 12 ساڵەی به‌سه‌ر کۆچی دوایی هونەرمەند(سه‌فوه‌ت الجه‌راح) تێده‌په‌ڕێت

کوردستان TV
100%


سه‌فوه‌ت جه‌راح، هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ر و كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگی شاری هه‌ولێر، لەساڵی 1935 لەشاری کۆیە لەدایک بووە.
لەساڵی 1968 ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان لەبەغدا به‌شی سینه‌مای تەواو کردووە
لەساڵی 1988 بۆتە یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دەزگای سینەماو شانۆ لەبەغدا. لەماوەی ژیانی هونەریدا بەشداری لەزۆربەی کارە شانۆیی و دراماو فیلمە سینەماییەکانی ئەو دەزگایە بەشداری کردووە.. لەگەڵ گەورە هونەرمەندانی عێراقی وەکو (حقی الشبلی و سامی عبدالحمیدو یوسف العانی) کار هونەری ئەنجام داوە.
پاشان لەساڵی 1981 دەگەڕێتەوە شاری هەولێرو دەبێتە سەرۆکی تیپی هونەرە میللیەکان و سەرۆکی تیپی نواندنی هەولێر.
بۆ ماوەی 5 ساڵ زیاتر نانونیشانی دەبێتە (شارەزا) لەوەزارەتی رۆشنبیری و لاوان.
ناوی به‌شێك له‌و شانۆگه‌رییانه‌ی كه‌ وه‌كو ده‌رهێنان كاری تیا كردووه‌"
١٩٨٥ شانۆگەری (سورمێ خان) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
١٩٨٦ شانۆگەری (کانی مەلەک رێزان) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
١٩٨٧ شانۆگەری (خاتوو کڵاوزەر) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
١٩٨٨ شانۆگەری (پرسەی سیراجەددین) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
١٩٨٩ شانۆگەری (راوچی) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
١٩٨٩ شانۆگەری (کونەبا) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
٥ شانۆگەری بۆ زارۆکان دەرھێنانی سەفوەت جەراح.

بەشداری وەک ئەکتەر لە شانۆگەری عەرەبی
١٩٥٩ شانۆگەری (افول القمر) دەرھێنانی أبراھیم الخگیب لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکان بەغدا.
١٩٦٨ شانۆگەری (وحیده‌) دەرھێنانی فخری الزبیدی.
١٩٦٨ شانۆگەری (شھرزاد) دەرھێنانی حقی الشبلی.
١٩٦٩ شانۆگەری (سر شھرزاد) دەرھێنانی بھنام میخائیل.
١٩٦٩ شانۆگەری (تمپال الحریه‌) دەرھێنانی وجیە عبد الغنی.
١٩٦٩ شانۆگەری (قلم والبندقیه‌) دەرھێنانی وجیە عبد الغنی.
١٩٧٠ شانۆگەری (صوت النخیل) دەرھێنانی وجیە عبد الغنی.
١٩٧١ شانۆگەری (نشید الارچ) دەرھێنانی محسن العزاوی.
١٩٧١ شانۆگەری (المسامیر) دەرھێنانی وجیە عبد الغنی.
١٩٧٢ شانۆگەری (الحصار) دەرھێنانی أبراھیم جلال.
١٩٧٢ شانۆگەری (الافق) دەرھێنانی سعدون العبیدی.
١٩٧٣ شانۆگەری (نکسه‌ حزیران) دەرھێنانی جاسم عبودی.
١٩٧٤ شانۆگەری (دون جوان) دەرھێنانی سلیم الجزائری.
١٩٧٤ شانۆگەری (الشھدا‌و ینھچون) دەرھێنانی سلیم الجزائری.
١٩٧٥ شانۆگەری (الگوفان) دەرھێنانی بدری حسون فرید.
بەشداری وەک ئەکتەر لە زنجیرە و فیلمی تەلەفزۆنی و سینەمای کوردی
١٩٨٧ زنجیرەی تەلەفزیۆنی (ئاسکە) دەرھێنانی سەعدون یونس.
١٩٨٨ زنجیرەی تەلەفزیۆنی (خۆشەویستی لە رۆژانی سەخت) دەرھێنانی عادل عەبدولا
١٩٨٩ زنجیرەی سیانی (مۆرانە) دەرھێنانی عادل عەبدولا.
١٩٨٩ زنجیرەی (مەڕانە) دەرھێنانی سەعدون یونس.
١٩٨٩ زنجیرەی سیانی تەلەفزیۆنی (خاتوو کڵاوزەر) دەرھێنانی زوھێر عبد المسیح.
١٩٨٩ زنجیرەی تەلەفیزیۆنی (نامە) دەرھێنانی وەلید خالید نانەکەلی.
١٩٩١ فیلمی سینەمایی (نەرگز بووکی کوردستان) لەگەڵ ئەحمەد سالار، بەدیعە دارتاش، مەکی عبدولا ناسراو بە (عەلی فەنی) دەرھێنانی جەعفەر عەلی.
١٩٩٢ زنجیرەی سیانی تەلەفزیۆنی (مەرزی و کاکەمین) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
بەشداری وەک ئەکتەر لە فیلمی سینەمایی عەرەبی
١٩٧٥ فلیمی سینەمایی (بیوت فی ژللک الزقاق) دەرھێنانی قاسم حول.
١٩٧٥ فلیمی سینەمایی (البدایه‌) دەرھێنانی عباس الشللاە.
١٩٧٦ فلیمی سینەمایی (النھایه‌) دەرھێنانی عباس الشللاە.
١٩٧٧ فلیمی سینەمایی (التدرن الرئوی) دەرھێنانی صبیح عبد الکریم.
١٩٧٨ فلیمی سینەمایی (الأسوار) دەرھێنانی محمد شکری جمیل.
١٩٨٠ فلیمی سینەمایی (اللعبه‌) دەرھێنانی محمد شکری جمیل.
١٩٨١ فلیمی سینەمایی (الفارس والجبل) دەرھێنانی محمد شکری جمیل.
١٩٨٢ فیلمی سینەمایی (القادسیه‌) دەرھێنانی صلاح ابو سیف/ رەگەز مسری.
١٩٨٣ فلیمی سینەمایی (المسأله‌ الکبری) دەرھێنانی محمد شکری جمیل.
بەشداری وەک ئەکتەر لە زنجیرەی تەلەفزیۆنی عەرەبی
١٩٦٤ زنجیرەی (خباب ابن الارپ) دەرھێنانی وجیە عبد الغنی.
١٩٧٢ زنجیرەی (جرف الملح) دەرھێنانی محمد یوسف الجنابی.
١٩٧٤ زنجیرەی (فارس بن حمدان) دەرھێنانی عمانوئیل رسام.
١٩٧٥ زنجیرەی (الوصیه‌) دەرھێنانی خلیل شوقی.
١٩٧٦ زنجیرەی (فتاە فی العشرین) دەرھێنانی عمانوئیل رسام.
١٩٧٨ زنجیرەی بەشی یەکەم (حکایه‌ الأیام العصیبه‌) دەرھێنانی أبراھیم عبد الجلیل.
١٩٧٩ زنجیرەی بەشی دووەم (حکایه‌ الأیام العصیبه‌) دەرھێنانی عمانوئیل رسام.
١٩٧٩ زنجیرەی (حلب حبیبتی) دەرھێنانی حسن حسنی.
١٩٨٠ زنجیرەی (عاگفه‌ الخوف) دەرھێنانی عادل الخزاعی.
دامەزرێنەر و بەرێوەبەری شانۆ و سینەما
١٩٦٤ ئەندام لە دەستەی دامەزراندن لەگەڵ (حقی الشبلی، دامەزرێنەر و بەرێوەبەری گشتی) تیپی میللی عیراقی بۆ ئەکتەرگەری (نمایشکردن) و جێگری بەرێوەبەری گشتی لە بەغدا. (فرقه‌ القومیه‌ للتمپیل بغداد).
١٩٨٦ دامەزرێنەر و بەرێوەبەری تیپی ھونەری شانۆی ھەولێر لە ھەولێر.
١٩٨٧ بەرێوەبەری تیپی ھونەری میللی لە ھەولێر.
١٩٨٨ دامەزرێنەری بەرێوەبەرایەتی سینەما و شانۆ لە ھەولێر.
١٩٩١ بەرێوەبەری بەرھەم ھێنانی یەکەم فیلمی سینەمایی کوردی باشوور (نەرگز بووکی کوردستان).
١٩٩٧ دامەزرێنەر و سەرنووسەر یەکەم گۆڤاری کوردی لەسەر شانۆ و سینەما لە ھەولێربووه‌.
لە 2010/7/19 دوای ململانێیەکی زۆر بەنەخۆشی لەهەولێر کۆچی دوایی کرد.
ئا- كامران
 

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.