Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:18

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لێكۆڵینەوە لە تۆمارە دەنگییەكان دەكات

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ڕایدەگەیەنێت كە داواكارییەكیان لە داواكاری گشتی وەرگرتووە بۆ لێكۆڵینەوە لەو دزەكردنانەی كە دەگەڕێندرێنەوە بۆ نوری مالیكی .
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕوونی دەكاتەوە كە دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ داواكارییەكی پێگەیشتووە كە پێشكەش بە داواكاری گشتی كراوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی سەبارەت بەو دزەكردنە دەنگانەی كە دەگەڕێندرێنەوە بۆ نوری مالیكی و لە ئێستادا لێكۆڵینەوەیەكی بنەڕەتی دەست پێكردووە .
شەوی رابردوو عەلی فازڵ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، پێنجەم تۆماری دەنگی دزەپێكراو كە دەگوترێت دەنگی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیكی-یە بڵاوكردەوە. 
لە ماوەكانی رابردوودا، ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، چوار تۆماری دەنگی دزەپێكراوی دیكەی بڵاوكردەوە كە گوایە دەنگی نوری مالكی-یە .
https://kurdistantv.net/ku/news/171801

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.