Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:24

میسر .. رووداوێكی هاتوچۆ گیان لەدەستدانی 22 كەسی لێكەوتەوە

کوردستان TV
100%

لە ئاكامی پێكدادانی پاسێكی نەفەرهەڵگر و بارهەڵگرێك لە پارێزگای منیا باشووری میسر، 22 كەس گیانیان لەدەستدا.
میدیاكانی میسر بڵاویانكردەوە، نزیك گوندی ئەلبرشا رۆژهەڵاتی نیل سەربە پارێزگای منیا، پاسێكی نەفەر هەڵگر و بارهەڵگرێك پێكیاندا داوە.
ئاماژەیان بەوەیشداوە كە لە ئاكامی رووداوەكەدا، 22 كەس گیانیان لەدەستداوە و 33ی دیكەیش برینداربوون.
بەپێی لێكۆڵینەو بەراییەكان لە رووداوەكە، شۆفێری بارهەڵگرەكە لە كەناری رێگاكە ئۆتۆمبێبلەكەی راگرتووە بە مەبەستی گۆڕینی تایەكانی، بەڵام لەو كاتەدا پاسەكە لە پشتەوە خۆی پێدا كێشاوە.
هەروەها بەپێی زانیارییەكان، بەر لە رووداوەكە، پاسەكە بەڕێوەبووە لە پارێزگای سوهاجەوە بچێت بۆ پارێزگای قاهیرە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.