نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/7/19 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئێريك شۆڤاليێ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عيراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عيراق و هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى سهركۆمار و پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عيراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى 140، پێشهاته‌كانى ناوچه‌ى شه‌نگال، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، تاوتوێ كران.
باڵيۆزى فه‌ره‌نسا جه‌ختى له بايه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى به بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئارامى و سهقامگيريى عيراقى بۆ پاراستنى سهقامگيريى ناوچه‌كه به پێويست و گرنگ زانى.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانی دووپاتى كرده‌وه كه چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كليلى ئارامى و سهقامگيريى عيراقه و هه‌بوونى ميكانيزمێكی بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، به پێويست له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر پێويستيى و گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عيراق به پشتگيريى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش، به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى 140ى ده‌ستوور.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان بۆ جێگيركردنى بازاڕى جيهانيى وزره و پێگه و گرنگيى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌مباره‌يه‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو كه به‌ڕێز ئۆليڤيێ ديكۆتينى، كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
باڵيۆزى فه‌ره‌نسا جه‌ختى له بايه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى به بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.