ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م دانی به‌وه‌دانا كه حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆڕۆنا له سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا سێ هێنده زیادی كردووه.
ڕێكخراوه‌كه له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا: تووشبووانی كۆرۆنا له ئه‌وروپا له ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ی ڕابردوودا سێ هێنده زیادیان كردووه، به‌مه‌ش ئێستا نزیكه‌ی نیوه‌ی تووشبووانی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان له كیشوه‌ری ئه‌وروپان.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌پاڵ زیادبوونی ڕێژه‌ی تووشبووان، ڕێژه‌ی چاكبووانیش بۆ دوو هێنده زیادی كردووه، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی داخیلبوونیش له به‌شی چاودێری چڕی نه‌خۆشخانه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می كردووه.
لای خۆشییه‌وه هانز كلۆگ به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ئه‌وروپای ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند: ئه‌و جۆره‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كه ئێستا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ئه‌وروپا بڵاو بووه‌ته‌وه له جۆری ئۆمیكڕۆنه كه مه‌ترسیدار و بكوژه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێشبینی ده‌كه‌ن له وه‌رزه‌كانی پایز و زستاندا ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆڕۆنا له ئه‌وروپا زیاتریش بێت و هه‌روه‌ها په‌تاكه‌ش بۆ ماوه‌یه‌ی درێژ له كیشوه‌ره‌كه‌یان بمێنێته‌وه.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داواشی له هاووڵاتییانی ئه‌وروپا و هه‌موو جیهان كرد به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی لاوازی به‌رگری جه‌سته‌یان هه‌یه، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له وه‌رزه‌كانی پایز و زستان ژه‌مه ڤاكسینی زیاده‌ی دووه‌م وه‌ربگرن و هه‌روه‌ها له شوێنه داخراو و ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی ماسك ببه‌ستن و له كاتی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانیش گرینگی به هه‌واگۆڕكێی هۆڵه‌كان بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.