Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:28

نزیکەی 64 هەزار سەرپێچی سەر تۆڕەکانی کارەبا دەستنیشان کراوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 19ـی 07ـی 2022 ژمارەی سەرپێچییەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، لەڕێگەی پێوەری زیرەکەوە نزیکەی 64 هەزار سەرپێچی سەر تۆڕەکانی کارەبا دەستنیشان کراوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ژمارەی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبا لە ڕێگەی پێوەری زیرەکەوە، نزیکەی 64 هەزار سەرپێچی دەستنیشان کراون.

وەزارەتی کارەبا جەختیشی کردۆتەوە کە هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی بەمزووانە دەست پێ دەکات.

وەزارەتەکە ڕێژە و سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبا بەمشێوەیە خوارەوە:-

دهۆک: 11 هەزار و 775

دەوروبەری هەولێر: 259

سلێمانی: 19 هەزار و 488

گەرمیان: 4 هەزار و 487

هەولێر: 14 هەزار و 739

هەڵەبجەی شەهید: هەزار و 197

زاخۆ: 4 هەزار و 161

ڕاپەڕین: 4 هەزار و 29

کۆی گشتی: 63 هەزار و 989

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.