به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رسی مرۆڤ له كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌و خاو ده‌بێته‌وه، بۆیه نابێت هه‌ندێ خۆراك هه‌یه له دوای كاتژمێر 6ی ئێواره بخورێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كاربۆهیدرات و چه‌ورییان زۆره.
به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌و خۆراكانه‌ی سووكن یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ پاراستنی ڕیخۆڵهیهكی ته‌ندروست.
ماڵپه‌ڕی (تایمز ئۆف ئیندیا) چه‌ند خۆراكێكی دیاری كردووه كه نابێت له دوای كاتژمێر 6ی ئێواره بخورێن كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:-
خۆراكه به‌ستووه‌كان
خۆراكه به‌ستووه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕێژه‌یه‌كی زۆریان له چه‌وری و شه‌كر و خوێ و كالۆڕییان تێدایه و هه‌روه‌ها به‌های خۆراكی كه‌میشیان تێدایه، خواردنی له هه‌موو كاتێكدا به‌تایبه‌تیش له ژه‌می ئێواران ده‌بێته ڕێگر بۆ دابه‌زاندنی كێش، بۆیه پێویسته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له دوای كاتژمێر 6 خۆت له خواردنی خۆراكه به‌ستووه‌كان به‌دوور بگریت.
خواردنه‌وه گازییه‌كان
خواردنه‌وه گازییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له سۆده و شه‌كریان تێدایه كه ڕێژه‌ی كالۆری له له‌شدا زیاد ده‌كه‌ن، بۆیه له دوای كاتژمێر 6ی ئێواره خۆت له خواردنه‌وه گازییه‌كان به‌دوور بگره.
په‌نیر
په‌نیر بڕێكی زۆر له چه‌وری تێر و كۆلیسترۆل و سۆدیۆمی تێدایه، بۆیه له ئێواران له خواردنی خۆت به‌دوور بگره.
ئایسكرێم
ئایسكرێم بڕێكی زۆری شه‌كری تێدایه و ده‌بێته به‌ربه‌ست بۆ پڕۆسه‌ی دابه‌زاندنی كێش.
گۆشتی سوور
هه‌رچه‌نده گۆشتی سوور پڕه له پڕۆتین، به‌ڵام پێویسته له دوای سه‌رله‌ئێواره‌وه خۆت له خواردنی به‌دوور بگریت، چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆری چه‌وری له‌گه‌ڵدایه و زیان به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.