Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:09

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 19ـی 07ـی 2022، پێشوازی لە ئێریک شۆڤالیێ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە ئۆليڤيێ ديكۆتينێ کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی فەرەنسا و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کران.

کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی و چارەسەرکردنیان لە سەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو. سەرۆکی حکوومەت، وێڕای دووپاتکردنەوەی هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لە چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور، جەختیشی لەوە کردەوە کە مانەوەی کێشەکان بە بێ چارەسەری و ئاڵۆزکردنی دۆخەکە، لە بەرژەوەندی ئارامی و سەقامگیریی و هاووڵاتییانی عێراقدا نییە.

سەرۆکی حکوومەت لە بارەی پرۆسەی سیاسی و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ ، ئاماژەی بە گرنگیی ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوبەشیی و بەشداریی ڕاستەقینە و هاوسەنگیی و سازان کردەوە.

ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لە لایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.