ئه‌مڕۆ سێشه‌م له مێژووی به‌ریتانیا به‌رزترین ئاستی پله‌ی گه‌رمی تۆمار كرا و پله‌كه گه‌یشته سه‌رووی 40 پله‌ی سیلیزی.
ئه‌مه دووه‌مجاره له كیشوه‌ری ئه‌وروپا پله‌ی گه‌رمی بگاته به‌رزترین ئاست دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا له فڕه‌نسا به‌هه‌مانشێوه پله‌یه‌كی گه‌رمی به‌رز تۆمار كرابوو.
زاناكان ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمییه له كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و ده‌ردانی گازه زیانبه‌خشه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
لای خۆیه‌وه پۆلیسی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمییه‌وه 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی تۆماركراو له فڕۆكه‌خانه‌ی هیترۆ له ڕۆژئاوای شاری له‌نده‌ن بووه كه گه‌یشتۆته 40.2 پله‌ی سیلیزی، له دوای نیوه‌ڕۆشدا له باشووری له‌نده‌ن پله‌ی گه‌رمی 39.1 پله تۆماركراوه.
تا ئێستا به‌رزترین ئاستی گه‌رمی كه له به‌ریتانیا تۆماركرابێت له 25ی ته‌مووزی ساڵی 2019 بووه كه ئه‌و كات له شاری كامبرێچ له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌ریتانیا پله‌كه گه‌یشتبووه 38.7 پله‌ی سیلیزی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ڕۆژی 12ی ته‌مووزی ڕابردوو له ناوچه‌ی پیسكارۆس له باشووری ڕۆژئاوای فڕه‌نسا پله‌ی گه‌رمی گه‌یشتبووه 42.6 پله‌ی سیلیزی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.