سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕایگه‌یاند كه ناوچه‌ی پیشه‌سازی نوێ له‌سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆ ته‌نانه‌ت قه‌زاكانی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرێت.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بڵاوی كرده‌وه: پیشەسازی بە شادەماری ئابووری وڵاتان ھەژمار دەکرێ و ھەوڵەکانی حکوومەتی ھەرێم و دەستەی وەبەرھێنانیش بۆ پەرەپێدان و دروستکردنی ناوچەی پیشەسازیی نوێیە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م د. محه‌مه‌د شوكری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بە ئامانجی پێشخستنی سێکتەری پیشەسازی، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی شار و ناوچەی پیشەسازی و سەرپەرشتیارانی بەشەکە، جەختی لە داڕشتنی پلانی نوێی وەبەرھێنان و دروستکردن و دابینکردنی زەوی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و تەنانەت قەزاکانیش کردەوە.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەکەی راسپارد بە زووترین کات بەربەست و کێشەکانی بەردەم ناوچە پیشەسازییەکان چارەسەر بکرێن و ئاسانکاری بۆ وەبەرھێنەران بکرێ، لە ھەمانکاتیشدا بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی وەبەرھێنان لە کەرتی پیشەسازی بکرێت.
جێی باسه لە کابینەی نۆیەمی حكوومه‌تی هه‌رێم 59 مۆڵەت دراوەتە کەرتی پیشەسازی و کۆی سەرمایەکانیشیان ملیارێک و 777 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە، بەم شێوەیەش سێکتەری پیشەسازی پێش خراوە و ریزبەندی یەکەمی ھەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.