ئه‌مڕۆ سێشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له شاری به‌غدا كۆتایی هات و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پیكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی به‌ربژێرێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق.
كۆبوونه‌وه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له ماڵی هومام حه‌موودی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نه‌رمییان نواندووه بۆ دیاریكردنی كه‌سێكی گونجاو بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك ڕێككه‌وتن بۆ تاوتوێكردنی ناوی به‌ربژێره‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
لیژنه‌كه ده‌بێت تاوتوێی سه‌رجه‌م ئه‌و ناوانه بكات كه به‌ربژێرن بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ده‌شبێت ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان به ڕاپۆرتێك له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوودا پێشكه‌ش بكه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش سبه‌ی چوارشه‌م دووباره كۆ ده‌بنه‌وه و لێكدانه‌وه بۆ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی لیژنه‌كه ده‌كه‌ن و بڕیار له‌سه‌ر تاكه كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بۆچوونه‌ی كه ناوی نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌نێو كاندیدانی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو ده‌ربهێنرێ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆماره ده‌نگییه‌كان كه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ژمار كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.