Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:20

کەشناسی: سبەی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک هەیە

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە 20ـی 07ـی 2022  پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبێتەوە، ئەگەری بوونی تۆزێکی سووکیش هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەدوای نیوەڕۆوە ئەگەری بەرزبوونی تۆزێکی سووک هەیە بەهۆی زیادبوونی خێرایی با بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم.

ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما/  بە 1 تاوەکو 2 پلە بەرز دەبێتەوە، خێرایى با 10 - 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، ئاراستەی با لە باکورى خۆرئاوا و مەوداى بینین / 7 - 9 کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی چوارشەممەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستەڕوو:-

هەولێر  : 45

سلێمانی : 44

دهۆک    : 44

کەرکووک : 47

هەڵەبجە : 46

سۆران  : 41

ڕاپەرین : 44

گەرمیان : 48

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.