Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 04:42

دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر ئەمشەو سێشەممە 19ـی 07ـی 2022 دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ھ. ح. ع) و (م. ذ. ح) دەستگیر کرد، کە هەڵسابوون بە دزینی ماتۆڕسکیل.

ڕاشیگەیاند: تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو دانیان بە چەندین تاوانی دیکەی دزیکردندا نا.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕادەستی دادگە کران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.