شانەی ڕاگیاندن و هۆشیاری پیشمەرگە بڵاویكردۆتەوە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ 20-7-2022 لە زنجیرە چیای قەرەچووغ ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هیزەكانی پیشمەرگە و هیزە فیدراڵیەكان بە پاڵپشتی هیزی ئاسمانی عێراقی دەستیپیكرد.
جێگای ئاماژەیە دوێنێ چوارشەممە لە چوارچێوەی پەرەپێدان بە هەماهەنگی و پەیوەندی و هاوكارییەكانی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عێراق، ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش لەنێوان هەردوولا لە چیای قەرەچووغ دەستی پێ كرد.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا، هەریەك لە هێزەكانی میحوەری شەش و یەكەیەكی زێرەڤانی و هێزێكی دژەتیرۆر و چەند یەكەیەكی تری هێزی پێشمەرگە و فیرقەكانی 14 و 16 و یەكەیەكی دژەتیرۆری عێراقی، بە پشتیوانی فڕۆكەوانی هێزی ئاسمانی و فڕۆكەوانی سوپای عێراقی، بەشدارییان تێدا كردووە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە لەچوارچێوەی كاری هاوبەشی نێوان هێزەكانی فیدڕاڵی و هێزەكانی پێشمەرگە هاتۆتە دی، بەرهەمی لەیەك تێگەیشتنە ئەمنییە هاوبەشەكانی هەردوولایە، بۆ مەبەستی لەناوبردن و تێكشكاندنی چەكدارانی داعش لە ناوچەكەدا.
قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستیپێكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.