Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:18

ڤیدیۆ.. ڕووسیا بەهێزترین فڕۆكە جەنگییەكانی خۆی بەهەڵە لە ئۆكرانیا دەخاتە خوارەوە 

کوردستان TV
100%

لە ماوەی چەند كاتژمێری ڕابردوودا هێزەكانی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا یەكێك لە پێشكەوتووترین فڕۆكە جەنگییەكانی بەشداربوو لە جەنگی ئۆكرانیایان خستەخوارەوە. بەڵام بەپێی میدیاكانی ڕۆژئاوا، ئەم فڕۆكەیە هی مۆسكۆیە .
ماڵپەڕی گۆڤاری فۆربێسی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، فڕۆكەكە كە كەوتووەتە خوارەوە فڕۆكەیەكی بۆمبڕێژكراوی سو-34 ئێم روسی بووە.
یێڤگێنی پۆدوبنی، پەرەپێدەری پڕوپاگەندەی ڕووسیا، گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكە لە سەر شاری ئەلچێڤسك لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا تۆمار كردووە .
ڕۆژی دووشەممە پۆدوبنی لە كەناڵی تەلەگرامی خۆی گرتە ڤیدیۆییەكەی بڵاوكردەوە و لە كۆمێنتێكدا نووسیویەتی: "شەوی ڕابردوو هێزەكانی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا ئامانجێكیان لە ئاسمانی ئەلچێڤسك خستووەتە خوارەوە". ئاماژەی بەوەشكردووە، "سروشتی ئامانجەكە ڕوون نییە.
بەڵام بەپێی ماڵپەڕی گۆڤاری فۆربس، ڤیدیۆیەكی داروپەردووی فڕۆكەكە ناسنامەی خۆی سەلماند و فڕۆكەی سوخۆی-34M یە كە یەكێكە لەو تەنها نزیكەی 10 فڕۆكەی جەنگی-بۆمبڕێژكراو لەم جۆرە كە لەلایەن سوخۆیەوە گەیاندووەتە هێزی ئاسمانی ڕووسیا.
https://twitter.com/i/status/1548937987567804417

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.