Erbil 38°C سێشەممە 05 تشرینی دووەم 22:09

ئێران سزای شه‌ش ساڵ زیندانی بۆ ده‌رهێنه‌ر" جه‌عفه‌ر په‌ناهی" ده‌ركرد

کوردستان TV
100%


دوای ئه‌وه‌ی، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران ده‌رهێنه‌ری جیهانیی به‌ناوبانگ جه‌عفه‌ر په‌ناهییان له‌ 12-7-2022 ده‌ستگیركرد، دادگای ئێران رۆژی سێشه‌ممه‌ 19-7-2022 سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌رهێنه‌ر" جه‌عفه‌ر په‌ناهی" ده‌ركرد.
دادگه‌ی ئێران سزای شه‌ش ساڵ به‌ندكردنی بۆ جه‌عفه‌ر په‌ناهی، فیلمسازی نێوداری ئێرانی ده‌ركرد، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ په‌ناهی له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له‌ تارانی پایته‌خت ده‌ستبه‌سه‌ركرا.   
ده‌رهێنه‌ری ناوداری سینه‌مایی "جه‌عفه‌رپه‌ناهی" ته‌مه‌ن 62 ساڵ، هه‌میشه‌ له‌رێگه‌ری فلیمه‌كانی ره‌خنه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌گرت، خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی سینه‌ماییه‌ وه‌كو: خه‌ڵاتی  به‌رلین بۆ فیلمی "تاكسی" له‌ ساڵی 2015 ، خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی كان- فیلمی "سێ ڕوو" له‌ ساڵی 2018 زیندانی كردنی په‌ناهیی كاردانه‌وه‌ی زۆری نێوه‌ده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه‌، زۆر له‌ سینه‌ماكارانی جیهان سه‌ركۆنه‌ی ده‌ستگیركردنی ده‌كه‌ن وداوای ئازاد كردنی ده‌كه‌ن.  
شایانی باسه‌ په‌ناهی له‌ ساڵی 2010دا به‌هۆی پاڵپشتیی بۆ خۆپێشاندانه‌كانی دژی حكومه‌ت ده‌ستگیركرا،گشت كردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی لێ قه‌ده‌غه‌كرا له‌ هه‌مان كاتدا كاركردنی له‌ بواری سینه‌مای لێ قه‌ده‌غه‌كرا.
 ئا- كامران
 

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.