له نه‌شته‌گه‌رییه‌كی ده‌گه‌مه‌ن و نامۆدا،نزیكه‌ی 158 مادده‌ی ئاسن و كانزایی له گه‌ده‌ی ئافره‌تێك ده‌رهێنران.
رووداوه‌كه له شاری وان له‌كوردستانی توركیا روویداوه،كاتێ ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن (24) ساڵان ده‌چێته، نه‌خۆشخانه به‌پزیشكه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت، كه ده‌رزییه‌كی به هه‌ڵه قوتداوه،له دوای ئه‌وه‌ی تیشك بۆ ئه‌نجام ده‌درێت ،ده‌رده‌كه‌وێت كه ماده‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له ئاسن و كانزا له ناو گه‌ده‌ی ئافره‌ته‌كه دایه بۆیه به په‌له نه‌شته‌گه‌ری بۆده‌كه‌ن.
له دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئافره‌ته‌كه،پزیشه‌كه‌كان تووشی شۆك بوون، كاتێ نزیكه‌ی (158) ماده‌ی ئاسن و كانزا له گه‌ده‌یان ده‌رهێنا كه‌بریتی بوون له (مقه‌ست،بورغو، موكێش ،ده‌رزی ، بزمار،دراوی كانزایی، كلیل نینۆك بڕ،سوژن ..)
شایانی باسه پزیشكه‌كان رایانگه‌یاندووه كه ، ئه‌و ئافره‌ته نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه، بۆیه ئه‌م كارانه‌ی ئه‌نجام داوه.
ئا- كامران
ژێده‌ر- تی ئار تی عه‌ره‌بی
ڤیدیۆ.. نزیكه‌ی 158 پارچه‌ی مادده‌ی ئاسن و كانزایی له گه‌ده‌ی ئافره‌تێك ده‌رهێنران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.