ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی چاودێریی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای سەرجەم ناوچەكانی عێراق ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە پارێزگاكانی بەسرە، میسان، زیقار و موسەننا دەگاتە نیوەی خاڵی كوڵان .
بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ پلەكانی گەرما لە بەسرە و میسان 52 پلە و لە زیقار 51 و لە موسەننا 50 و لە بەغدا و كەربەلا و نەجەف و دیوانییە 49 پلە دەبێت.
هەروەها لە دهۆك و سلێمانی پلەكانی گەرما 42 و لە هەولێر 44 و لە كەركوك و موسڵ 45 و لە سەڵاحەدین و ئەنبار 47 و لە بابل و دیالە و واست 49 پلە دەبێت.
پێشبینییەكان بۆ كەشوهەوای سەرجەم ناوچەكانی عێراق
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.