Erbil 38°C سێشەممە 05 تشرینی دووەم 22:08

له‌ شاری كه‌ركووك له‌ كۆرێكدا باس له‌ "هونه‌ری رۆمان"كرا

کوردستان TV
100%


مامۆستای ڕه‌خنه‌گر عه‌لی شێخ عومه‌ر، له‌ كتێبخانه‌ی كارێزدا، پوخته‌ بابه‌تێكی له‌ باره‌ی هونه‌ری ڕۆمانه‌وه‌ پێشكه‌ش كرد.
كۆڕه‌كه‌ له‌ كه‌شێكی ئه‌ده‌ب و هونه‌ریدا به‌ڕێوه‌ چوو. به‌شێكی زۆری میوانان ڕای و سه‌رنجی زۆر جوانیان له‌ باره‌ی هونه‌ری ڕۆمانه‌وه‌ خسته‌ ڕوو.
ڕه‌خنه‌گر عه‌لی شێخ عومه‌ر ووتی" من پێم وایه‌، ڕۆمان له‌ كرۆكدا گێڕانه‌وه‌یه‌، قسه‌ كردن و حه‌كایه‌ت دادانه‌. ڕۆمان وه‌ك ده‌ق زاده‌ی هه‌لومه‌رج و ژینگه‌یه‌. به‌ده‌ر له‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گر و تیۆریزه‌كاران چی ده‌ڵێن، هه‌ر گێڕانه‌وه‌یه‌ك چێژ و چه‌شه‌ی تێدا بێت، په‌یام و مه‌به‌ستێك بگه‌یه‌نێت، خوێنه‌ر بهێنێته‌ جۆش و كه‌لله‌ی گه‌رم بكات، هه‌ناوی بێنێته‌ كوڵ، ئه‌وه‌ ده‌قێكی وێژه‌یه‌". 
هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌گر عه‌لی شێخ عومه‌رووتی"ڕۆمانێك له‌ كوردستاندا بنووسرێت، وه‌ك ڕۆمانێك نابێت له‌ ژاپۆن یان ئه‌فریقا و ئه‌مریكا نووسرا بێت. كولتوور و میراتی شارستانی و زمان و ستایلی ژیان، خه‌ون و خولیای مرۆڤه‌كان و ئاسته‌نگ و به‌رهه‌ڵستی، خۆشی و شادییه‌كان و گه‌لێك شتی دی، كه‌ره‌سته‌ی داڕشتنی ده‌ق و كرۆكی هه‌ر گێڕانه‌وه‌ و قسه‌ كردن و داڕشتن و هۆنینه‌وه‌یه‌كن،من لام وایه‌، باپیرانمان باشترین ده‌قی وێژه‌یان داهێناوه‌، چیرۆك و حه‌كایه‌ت و ئه‌فسانه‌ و داستانه‌كانی زاره‌كیی كورد، ده‌قی فره‌ به‌رز و باڵان، له‌ ڕۆحی ئه‌و ده‌قانه‌وه‌، ڕۆماننووسی كورد ده‌توانێت باشترین ڕۆمانی سه‌رده‌م بنووسێت، كه‌ له‌م سه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ر دنیای پێ بهه‌ژێنێت".
له‌ كۆتاییدا ڕه‌خنه‌گر عه‌لی شێخ عومه‌رووتی" ئێمه‌ دوو كه‌ره‌سته‌ی به‌هاداری خاومان له‌ به‌ر ده‌سته‌:
یه‌ك: ئه‌ده‌بیاتی فره‌ ڕه‌نگ و یه‌كجار ده‌وڵه‌مه‌ندی زاره‌كی.
دوو: مێژووی پڕ له‌ جوامێری و خۆڕاگری و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی داگیركه‌ران.
له‌و دوو چاوگه‌وه‌، باشترین ڕۆمانی دنیا ده‌نووسرێت".
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.