Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:46

تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات لە زیادبوونی حاڵەتەكانی كۆرۆنا 

کوردستان TV
100%

دكتۆر هانس كلووگ، بەڕێوەبەری بازنەی ئەورووپا لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، هۆشداری دا لەوەی بەهۆی ئەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كە لەم ماوەیەی دواییدا لە ئەورووپا زیادی كردووە، بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكە لە پاییزەوە سەخت دەبێت.
هانس كلووگ لە راگەیەندراوێكدا تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی كە لەم شەش هەفتەی دواییدا تا دێت رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئەورووپا لە هەڵكشاندایە. لە كاتێكدا هەفتەی رابردوو سێ ملیۆن حاڵەت لەو كیشوەرە تۆمار كراون، ئەمەیش بە نزیكەیی دەكاتە نیوەی ئەوانەی لە جیهان تووشی كۆرۆنا بوون لەم هەفتەیەی دواییدا.
بەڕێوەبەری بازنەی ئەورووپا لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، دكتۆر هانس كلووگ ئاماژەی بەوە دا كە ئەگەر حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا بەم جۆرە تەشەنە بستێنێت لە پاییزەوە بۆ زستانی 2023 دۆخێكی سەخت دێتە ئارا و داوای لە وڵاتان كرد ئامادەكاریی زیاتر بكەن بۆ زیادكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی.
هانس كلووگ بە ئاماژەدان بەوەی لەو بازنەیە هەفتانە نزیكەی سێ هەزار كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیان لەدەست دەدەن، نووسیوویەتی "زۆر بەڕوونی دیارە كە هاوینی رابردوووش رەوشەكە بەم جۆرە بوو. تاكە جیاوازییەك ئەوەیە كە ئێستا جۆرەكانی BA.2 و BA.5 لە جۆری ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا خێراتر بڵاو دەبنەوە".
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.