بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری دەوروبەری هەولێر، بە گوژمەی نزیكەی یەك ملیار دینار، ژمارەیەك پرۆژەی قیڕتاوكردن لە شارۆچكەكانی بەحركە و عەنكاوە و گوندی كەلەكان جێبەجێ دەكرێن.
پرۆژەكان لەلایەن تیمی شارەوانییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێرەوە دەست بە جێبەجێكردنیان كراوە كە ژمارەیان چوار پرۆژەن.
پرۆژەكان بریتین لە پرۆژەی دروستكردن و قیڕتاوكردنی شەقام لە گوندی كەلەكان و قیڕتاوكردنی شەقام لە گەڕەكی ژین لە بەحركە و گۆڕستانی كۆمەڵگەی بەحركە، هەروەها قیڕتاوكردنی شەقامە جیاكراوەكانی 189ی شارۆچكەی عەنكاوە.
جگە لەم پرۆژانەش، ئێستا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر چەندین پرۆژەی تری هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
بە گوژمەی نزیكەی یەك ملیار دینار ژمارەیەك پرۆژە لە دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.