هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆرەکانی کارەبا لە راپەڕین دەستیپێکرد.
تیمەکانی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین لە هەڵمەتێکدا دەستیان بە بڕینی کارەبای ئەو کەسانەیان کرد کە لە هەندێ لە گەڕەکانی رانیە بە سەرپێچی کارەبایان ڕاکێشاوە، بە بێ ئەوەی هاوبەشی کارەبا بن.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای ڕاپەڕین داوا لەم هاوڵاتیانە دەکات بۆ ئەوەی بە فەرمی کارەبایان بۆ دابین بکرێت و ببنە هاوبەشی کارەبا، سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن، بە پێچەوانەوە تووشی سزای یاسایی و دارایی دەبنەوە.
هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆرەکانی کارەبا دەستیپێکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.