Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:32

زیادبوونێكی ترسێنەری جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراقدا تۆمار دەكرێت

کوردستان TV
100%

لە دوایین ئاماری مانگانەی تایبەت بە دۆسیەكانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق، كە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە بڵاوكرایەوە، ژمارەی هاوسەرگیرییە نوێیەكانی مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو گەیشتووەتە زیاتر لە 32 هەزار هاوسەرگیری، هاوكات ژمارەی حاڵەتەكانی جیابوونەوەش گەیشتووەتە نزیكەی 6 هەزار و 330 حاڵەتی جیابوونەوە، واتە لە یەك ڕۆژدا زیاتر لە 211 حاڵەت تۆماركران و بەغدای پایتەختیش لە پێشەنگی كەیسی هاوسەرگیری و تەڵاقدا بووە .
ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2022 

لە مانگی ئایاردا ژمارەی هاوسەرگیرییە نوێیەكان گەیشتە نزیكەی 22 هەزار هاوسەرگیری، لە كاتێكدا ژمارەی حاڵەتەكانی جیابوونەوە گەیشتە نزیكەی 5270 حاڵەتی جیابوونەوە، واتە رۆژانە زیاتر لە 175 حاڵەت تۆماركراون، بەو پێیەی بەغدای پایتەخت لە پێشەنگی لیستی هاوسەرگیری و جیابوونەوەدا بووە .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.