Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:41

باڵیۆزی ئەمریكا: پێشبینی ناكەم گەلی عێراق بیەوێت میلیشیاكان كۆنتڕۆڵی وڵاتەكە بكەن 

عێراق بەردی بناغەی سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
کوردستان TV
100%

ئەلینا رۆمانۆڤسكی، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق، لێدوانی دا لەبارەی بڕیاری موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بۆ كشانەوەیان لە نێو پەرلەمان.
رۆمانۆڤسكی رایگەیاندووە، هیچ ئامۆژگارییەك نادەم بە سەدر، چونكە ئەو باشتر دەزانێت چی بۆ وڵات باشە.
ئاماژەی بەوەشكرد: من بە خەیاڵمدا نییە كە گەلی عێراق بیەوێت میلیشیا چەكدارەكان كۆنترۆڵی وڵاتەكە بكەن و پێكهێنانی حكومەتیش كارێكی ناوخۆیی عێراقە.
باڵیۆزی ئەمەریكا  ئاماژەی بەوەشكردووە، دەبێت حكومەتی داهاتوو چارەسەرێك بێت بۆ كێشەكانی عێراق، ئەمریكاش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنێتەوە،و پابەندە بە دۆستایەتییەكەی لەگەڵ عێراقدا.
هەروەها ڕوونی كردەوە، بەشداریی عێراق لە لوتكەی جەدەدا زۆر گرنگ بوو، جەختیشی لەوە كردەوە كە واشنتۆن "پشتیوانی كەرتی تایبەت لە عێراق و دروستكەرانی دەكات".
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە تەركیزمان لەسەر سێ پڕۆژەی سەرەكی لە عێراق كردووە و كاردەكەین بۆ زیادكردنی تواناكانی حكومەتی عێراق بۆ لەناوبردنی بە تەواوی داعش.
لە درێژەی قسەكانیدا دەشڵێت: ئێمە لەڕووی ئابووری و دیپلۆماسییەوە پشتگیری عێراقمان كردووە لەسەر پرسی پەیوەندی كارەبا، هیوادارین حكومەتی نوێ هەوڵی فراوانكردنی هاوبەشی و پەیوەندییەكەی لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بدات، هەروەها دەبێت سەروەری عێراق بپارێزێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، عێراق بەردی بناغەی سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، هەروەها هاوبەشێكی ستراتیژی بەهێزی ئەمریكایە، سەقامگیرییەكەی بۆ ئەمریكا گرنگە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.