نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند "ئه‌سوه‌د فائق" دوو كتێبی خۆی به ناوه‌كانی (رۆمانی مه‌مله‌كه‌تی من ، نامه‌كانم) بڵاوكرده‌وه.
له باره‌ی هه‌ردوو كتێبه‌كه نووسه‌ر هونه‌رمه‌ند ئه‌سوه‌د فائق به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" ئەم دوو کتێبە لەچاپخانەی چوارچرا چاپکراوەلەسلێمانی، تەواوی تێچووی هەردوو کتێبەکە لەسەر بوجەی خۆم و خانەوادەکەم و هاوکاری برای بەڕێزم کاک ئامانج محمد زەنگەنە بەڕێوەبەری پێشووی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەولەچەمچماڵ چاپكراوه" .
له‌باره‌ی ههردووكتێبهكه ئه‌سوه‌د فائق ووتی" كتێبی (نامەکانم) کۆمەڵەنامەیەکە بۆ کەسایەتییە سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیەکانە،وەنامەیەکی تایبەتم بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەساڵی 2015 بۆسەربەخۆی کوردستان نووسیومەو کەئەونامەیە بووەهۆی زیندانی کردنی من بۆماوەی شەست وشەش ڕۆژ لەلایەن نەیارانی ڕیفراندۆمەوە ،کتێبی دووەهەمیش (ڕۆمانی مەملەکەتی من) تەواوی بیرۆکەکە لە ماوەی زیندانی کردنم‌دا گەڵاڵە بووە .. دوواتر کەئازادکرام ئەم ڕۆمانەییەی لێ دەرچووە،کە 368لاپەڕەیەو تەواوی ئازارەکانی میللەتەکەم لەخۆدەگرێ ".
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌سوه‌د ووتی "ناساندن و واژووکردنیشی لەماڵی خۆم بۆ ههردووكتێبهكه کەلە رۆژی شه‌ممه 23-7-2022 کاتژمێر(5:30 )ي ئێوارەسازدهكهم ،چونکە من بڕوام بەهیچ ڕێکخراوو سەنتەرێکی ئەم ووڵاتەنەماوە،ئەمەوێ لەڕێگەی واژووکردن و ناساندنێوە لەماڵی خۆم بەتەواوی نوسەران و هونەرمەندانی کوردستان بڵێم ماڵی من لەخزمەتی هەمووتانە هەرکات هاتنەئەم شاری کەرکوکە ماڵەکەی من دەزگایەکی ڕۆشنبیریە و لێرە ئەتوان پشوبدەن و بمێنەوە ".
له كۆتاییدا ووتی "بەهیوام توانیبێتم خزمەتێکی بچوکی دۆزی کورد و کتێبخانەی کوردیم کردبێ ".
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.