Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:44

فیلمی "بێ هەموو شتێك" له‌ سلێمانی و هه‌ولێر نمایشدەكرێت

کوردستان TV
100%


فیلمی "بێ هەموو شتێك" لە نووسینی هاوبەشی سیناریۆی "موحسین قەرایی" و "محەمەد داوودی" له‌ هه‌ردووشاری سلێمانی و هه‌ولێر نمایشدەكرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە 20-7-2022 كاتژمێر شەشی ئێوارە، فیلمی "بێ هەموو شتێك" لە سینەما سالمی سلێمانی  نمایشدەكرێت،چه‌ندین ئەكتەری ناوداری سینەمای ئێرانی به‌شدارن ،وه‌كو: هەدیە تێهرانی، پەرویز پەرەستوویی، هادی حیجازی ‌فەڕ، باران كەوسەری، مەهتاب نەسیرپوور، پێدڕام شەریفی، لالە مەرزبان، بابەك كەریمی، فەرید سەجادی حوسێنی، زوهەیر یاری و تیایدا ڕۆڵیان بینیووە.

 بڕیاریشە نمایشی گشتی فیلمی سینەمایی "بێ هەموو شتێك"  سبه‌ی پێنج شەممە 21-7-2022 لە سێ كاتی جیاوازدا له‌ كاتژمێر 7 ی ئێوارە، 8:30 ، 45: 9 ی شەو لە سینەمای "ئێمپایێر"ی فامیلی مۆڵ لە شاری هەولێر نمایشدەكرێت.
ئا- كامران
 

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.