راوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گوتی، لە ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆدا چیای قەرەچووغ کۆنترۆڵ کرا و ئەو بۆشایە ئەمنیهی ھەبوو نەما و ھێزی عێراقی و پێشمەرگە گەیشتنەوە یەک لەو ناوچەیە و ئەو ھەماھەنگیەش ھەنگاوێکی گرنگە.
بابەکر زێباری، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: لە ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی ئەمڕۆی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق توانرا کە چیای قەرەچووغ کۆنترۆڵ بکرێت و پاکبکرێتەوە لە داعش و چەندین مۆڵگەی داعش و تونێلی ئەوانیش دۆزراونەتەوە.
زێباری گوتیشی: ئەوە ھەنگاوێکی زۆر گرنگە و ئەو بۆشایە ئەمنیهی لە ناوچەکە ھەبوو نەما و پڕکرایەوە، چونکە لە ھەردوولا ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق گەیشتنەوە یەک و ھیچ بۆشایەکی نێوانیان نەما، بۆیە ئەوە ھەنگاوێکی گرنگە و ئەو ھەماھەنگیە زۆر باشە و بەردەوامیش دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.