Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:23

لە ئەگەری هەڵگیرساندنی جەنگی ئەتۆمیدا.. ئەم فڕۆکە ئەمریکییە بەهێزترینە لە ئاسماندا

کوردستان TV
100%


فڕۆکەی "E-6"ی ئەمریکی بە بەهێزترین فڕۆکە دادەنرێت لە ئاسماندا و بەتایبەتی لە ئەگەری هەڵگیرساندنی جەنگی ئەتۆمیدا، بە گوێرەی پێگەی "1945"ی سەربازیی، فڕۆکەی E-6 Mercury، فڕۆکەیەکی تارمایی، جەنگی و مووشەکهاوێژ نییە، بەڵام فڕۆکەیەکە کە سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی دەستپێکردنی جەنگی ئەتۆمی پشتی پێ دەبەستێت، ئەمەش وای لێدەکات زۆر گرنگ بێت.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرپەرشتی ناوەندێکی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵکردنی ئاسمانی دەکات بەناوی ناوەندی فەرماندەیی نیشتمانیی ئاسمانی، کە بریتییە لە فڕۆکەیەکی راسپێردراو بە کۆنتڕۆڵکردنی جبەخانەی ئەتۆمی سوپای ئەمریکا لە ئەگەری وێرانکردنی ناوەندەکانی فەرماندەیی سەر زەوی یان پەکخستنیان، ئەو فڕۆکەی کە راسپێردراوە بە کۆنتڕۆڵکردن لە ئاسمانەوە فڕۆکەی E-6 Mercuryیە.
لە ئەگەری وێرانکردنی ناوەندەکانی فەرماندەیی سەر زەوی ئەفسەری گشتیی سەر فڕۆکەکە رۆڵی ئەفسەری رێوشوێنەکانی لەناکاوی ئاسمان دەگێڕێت کە سەرپەرشتی دەسەڵاتی دەستەی فەرماندەیی نیشتمانی دەکات واتا ئەفسەرەکە دەتوانێت فەرمانی جێبەجێکردنی هێرشی ئەتۆمی دەربکات.
فڕۆکەی "E-6" کۆپییەکی هەموارکراوە لە فڕۆکەی "Boeing 707"، تیمی فڕۆکەکە کە پێکدێن لە 22 کەس دەتوانن هێرشی ئەتۆمی رێک بخەن، ئەمەش وای لێدەکات ببێتە بەهێزترین فڕۆکەی کوشندەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.