Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:35

تورکیا بۆردوومانی ناوچەیەکی گەشتیاریی زاخۆی کرد و كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%

كەمێك پێش ئێستا، بەهۆی بۆردومانی توركیاوە لە گوندی پەرەخێ سنوری زاخۆ، ژمارەیەك گەشتیار بوونە قوربانی. 
دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی دەركاری سەر بە قەزای زاخۆ  بە كوردستان تیڤی راگەیاند، كاتژمێری (2:00)ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 20 ی 7 ی 2022، بەهۆی تۆپبارانی سوپای توركیا لە گوندی پەرەخێی سەر بە ناحیەی دەركار، زیاتر لە 12 گەشتیار بریندار بوون و  ژمارەیەكیش گیانیان لەدەستداوە .
بەڕێوەبەری ناحیەی دەركار ئاماژەی بەوەشكرد، سەرجەم گەشتیارەكان عەرەبن و لەنێوانیشاندا ئافرەت و منداڵ هەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.